ئینته‌ر میلان له فابریگاس نزیكه
رِۆژنامهی (دێللۆ سپۆرت)ـی ئیتاڵیایی له رِاپۆرتهههواڵێكدا رِایگهیاندووه، كه یانه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ كرِینی كاپتنی یانه‌ی ئه‌رسناڵی (سیسك فابریگاس).
له هه‌ولى رۆژنامهكهشداهاتوه، كه یانه‌ی ئینته‌ر میلان پلانێكی داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی كاتالۆنی (سیسك) له شاری له‌نده‌نه‌وه بۆ شاری میلانۆ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلان (ماسیمۆ مۆرِاتی) ده‌یه‌وێت برِی 40 ملیۆن یۆرۆ + (ماریۆ بالۆتێللی) بداته یانه‌ی ئه‌رسناڵ، له پێناو ده‌ستخستنی (سیسك فابریگاس). چونكه راهێنه‌ری پێشوو یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا نێوانی خۆشنه‌بوو و له زۆربه‌ی یارییه‌كاندا به شێوه‌ی یه‌ده‌گ یاریی پێ كردبوو، هاوكات سیسك فابریگاسیش پێشتر ئاشكرای كردبوو كه ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن و جێ بهێڵێت ئه‌وا روو له یه‌كێك له یانه ئیتاڵیاییهكان ده‌كات.