له‌ پاڵه‌وانه‌تى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا، سوریاوئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا

له‌ پاڵه‌وانه‌تى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا، سوریاوئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ دووه‌م رۆژى پاڵه‌وانه‌تى باسكه‌ى رۆژئاوایى وولاتانى ئاسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سوریاو ئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌ میانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانه‌تى رۆژئاوایى وولاتانى ئاسیا له‌ شارى دهۆك له‌له‌ دووه‌م رۆژى پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگاى هۆڵى داخراوى كۆلیژى په‌روه‌ده‌ى وه‌رزشى دوویارى گرنگ ئه‌نجام دران ،له‌ یارى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سوریا وفه‌له‌ستین به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا هه‌ڵبژارده‌ى سوریا به‌ئه‌نجامى (100-53)خاڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،له‌ یارى دووه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ى ئێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئێران تووشى دۆرانێكى قورس هات كاتێك به‌ئه‌نجامى (59-71)خاڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ .ئه‌مه‌ش دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌ك بوو بۆهه‌ڵبژارده‌ى ئێران .
Top