له‌ خولى نایابى عێراقى، كه‌ركوك وزاخۆ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى نایابى عێراقى، كه‌ركوك وزاخۆ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى هه‌ردوو یانه‌ى كه‌ركوك وزاخۆ دووسه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌ هه‌فته‌ى 27ى قۆناغى دووه‌م ،ئێواره‌ى هه‌ینى دوویارى گرنگ ئه‌نجام دران ،یانه‌ى كه‌ركوك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سامه‌راى كرد له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد .له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ هه‌ردوویانه‌ به‌ بىَ گۆل یه‌كسان بوون .له‌ گێمى دووه‌میش دا یاریزانانى كه‌ركوك باشتر یارییان كرد وتوانیان یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ ببه‌نه‌وه‌ ،گۆله‌كانى كه‌ركوك یاریزانان (عه‌لى سیروان وكارزان عه‌بدوللا2گۆل)تۆماریان كرد .
له‌ شارى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى بارزان یانه‌ى زاخۆ به‌ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ له‌ یانه‌ى مه‌سافى باشورى برده‌وه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گرنگ بوو بۆیانه‌ى زاخۆ.
Top