له‌ كلاسیكۆى خولى عێراقى، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنى به‌ یه‌كسان بوون گۆرِى

له‌ كلاسیكۆى خولى عێراقى، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنى به‌ یه‌كسان بوون گۆرِى
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ شارى دهۆك له‌ یارى دێربى ئه‌و شاره‌دا هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كوردستان دهۆك وهه‌ولێر به‌ دووگۆڵ یه‌كسان بوون .
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى ،ئێواره‌ى هه‌ینى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو دهۆك له‌ هه‌فتىه‌ 27ى خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى ژماریه‌كى زۆرى هانده‌ران به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى مام نواه‌ندیان پێشكه‌ش كرد،له‌م گێمه‌ش یاریزانى یانه‌ى دهۆك (زێره‌ڤان عه‌بدوللاَ)توانى گۆلێك بۆیانه‌ى دهۆك تۆماربكات ،له‌به‌رامبه‌ر یشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كیان برده‌ سه‌رۆگۆڵى یانه‌ى دهۆك له‌ لێدانێكى رِاسته‌وخۆش داكه‌ مه‌هدى كه‌ریم جىَ به‌جىَ كرد، یاریزان حوسێن عه‌بدوڵ واحید توانى به‌ لێدانێكى سه‌رتوانى گۆلى یه‌كسان بوون بۆیانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات ،ئه‌م گێمه‌ به‌ئه‌نجامه‌ كۆتایى هات .له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ حوسێن عه‌بدول واحیدتوانى به‌ لێدانى سه‌ر گۆلى دووه‌م تۆماربكات ،له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئاستێكى باش به‌دیار كه‌وتن به‌لاَم له‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا له‌ خوله‌كى 76یاریزان ئه‌حمه‌د مناجد توانى گۆلى یه‌كسان بوون تۆماربكات ،له‌ خوله‌كى 90ى یارییه‌كه‌ش موسلیم مبار لێدانێكى سزاى بۆیانه‌ى هه‌ولێر له‌ ده‌ست دا به‌ئه‌نجامه‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌ 2گۆڵ یه‌كسان بوون .یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاله‌كانى بۆ61خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ له‌پ له‌ى دووه‌م مایه‌وه‌ ودهۆكیش به‌ 56خاڵ له‌پله‌ى دووه‌م مایه‌وه‌ .
Top