خولێك بۆ فێربونى جنێو بۆ ناوبژیوانان كرایه‌وه‌

خولێك بۆ فێربونى جنێو بۆ ناوبژیوانان كرایه‌وه‌
ئه‌و ناوبژیوانانه‌ى كه‌ یاریه‌كه‌ى ئینگلته‌را و ئه‌مه‌ریكا به‌رِێوه‌ده‌به‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێى جیهانیه‌وه‌ خولێكى تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له‌ جنێودان تاوه‌ك هه‌ر یاریزانێك جنێوى دا ناوبژیوانه‌كان بزانن.

ئه‌و ده‌سته‌ ناوبژیوانه‌ به‌رازیلیه‌ى كه‌ یاریه‌كه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئینگلته‌را به‌رِێوه‌ده‌به‌ن جنێوه‌ ئینگلیزیه‌كانیان فێركردون تاوه‌ك هه‌ر یاریزانێكى ئینگلیزى جنێوى دا ئاگاداربن و سزایان بده‌ن.

جێی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ یاریزانانى ئینگلته‌را به‌ جنێوفرۆش ناوبانگیان ده‌ركردوه‌ به‌تایبه‌ت یاریزان واین رِۆنى كه‌ چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ سزا دراوه‌.
Top