سبه‌ى مۆندیالى 2010ده‌ست پێده‌كات،به‌ ئاماده‌بوونى ماندێلا

سبه‌ى مۆندیالى 2010ده‌ست پێده‌كات،به‌ ئاماده‌بوونى ماندێلا
گولاَن"كارزان كانه‌بى
مه‌كسیك وئه‌فریقیاى باشور یارى كردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى یارییه‌كانى پاڵه‌وانه‌تى جامى جیهانى 2010ئه‌فریقیاى باشور ده‌ست پێبكات و له‌ یارى كردنه‌وه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك وئه‌فریقیاى باشور به‌یه‌ك بگه‌ن .
سبه‌ى هه‌ینى له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكى مێژوویى له‌ وولاتى ئه‌فریقیاى باشور به‌به‌شدارى 32هه‌ڵبژارده‌ى جیهانى ،كه‌ له‌چه‌ندین وولاتانى دونیا به‌شدارن ،19مین پاڵه‌وانه‌تى جامى جیهانى به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پىَ نێوده‌ڵه‌تى فیفا ده‌ست پێبكات ،سبه‌ى یارى كردنه‌وه‌ش له‌ یاریگاى سوكه‌ر سیتى به‌رێوه‌ ده‌چێت كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌فریقیاى باشور ومه‌كسیك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن له‌ پێش ده‌ست پێكردنى یارییه‌كانى ده‌ست پێكێكش چه‌ندین گۆرِانى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى كۆلۆمبى شاكێراپێشكه‌ش بكرێت یارى یه‌كه‌میش له‌ كات ژمێر 5ى ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت و یارى دووه‌میش له‌ كات ژمێر 30-9شه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا وئۆرگواى له‌ یاریگاى گرین پۆیت به‌یه‌ك بگه‌ن .
Top