پاتۆ به‌شدارى مۆندیال ده‌كات به‌بىَ یارى كردن

پاتۆ به‌شدارى مۆندیال ده‌كات به‌بىَ یارى كردن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

هێرشبه‌رى به‌رازیلى و یانه‌ى میلانى ئیتالى ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ له‌یه‌كه‌مین یارى مۆندیال به‌شدارى ده‌كات وه‌كو سه‌یركه‌رێك نه‌ك یاریزان .

بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى له‌ وولاتى ئه‌فریقیاى باشور یارییه‌كانى مۆندیال ده‌ست پێبكات به‌ یارى نێوان هه‌ردوو تیپى مه‌كسیك وئه‌فریقیاى باشور ،له‌م یاریشدا یاریزانى به‌ناوبانگى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل كه‌ ئه‌م جامه‌ له‌لایه‌ن دۆنگاى رِاهێنه‌ره‌وه‌ بانگه‌شت نه‌كراوه‌ ،به‌لاَم ئاماده‌ى یارییه‌كانى مۆندیاڵ ده‌بێت وه‌كو سه‌یركه‌رێك له‌ یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ پاتۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ زۆر دڵخۆشه‌ ئێستا هاتۆته‌ ئه‌فریقیاى باشور گوتیشى سه‌یرى یه‌كه‌م یارى مۆندیالیش ده‌كه‌م .پاتۆ گوتیشى زۆرم پێخۆش بوو كه‌ یاریم بكرادایه‌ له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌لاَم ئه‌وه‌ رێكه‌وته‌ كه‌ بانگه‌شت نه‌كرام .گوتیشى من له‌م ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌ وولاتى ئه‌فریقیام یارمه‌تى مندالانى نه‌خۆش وهه‌ژار ده‌ده‌م .
Top