جۆكۆڵ چوه‌ یانه‌ى ئارسناڵ

جۆكۆڵ چوه‌ یانه‌ى ئارسناڵ
رِۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزى گه‌یشته‌ رِێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و یانه‌ى چێڵسی (جۆ كۆڵ)ـى ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو بۆ یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر موچه‌ى سالاَنه‌ى 4 ملیۆن و 800 هه‌زار جونه‌یی ئیسته‌رلینی بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ.

وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پرِكردنه‌وه‌ى شوێنى جۆكۆڵ یانه‌ى چێڵسی له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ هێنانى یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپول (بن عیون).
Top