كێشه‌یه‌ك له نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دروست بوو
وا برِیار بوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ولیام گالاس كۆنگرێكی رۆژنامه‌نووسی له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدات، بهلاَم به شێوه‌یه‌كی سه‌یر پێش ده‌ستپێكردنی گۆنكرهكه به چه‌ند خوله‌كێك یاریزانی ناوبراو برِیاری دا ئاماده‌ی ئه‌م كۆنگریه نه‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رنسا له لێدوانێكی دا بۆ راگه‌یاندن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه گالاس بریاری دا تا كۆتایی مۆندیال هیچ لێدوانێك نه‌دات.
بۆیه سه‌رچاوه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن، كه كێشه‌یه‌ك له نێو شاندی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا هه‌یه، چونكه تێری هێنری ناره‌زایی خۆی ده‌رباری دانیشتنی وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ ده‌ربریوه و ویلیا‌م گالاس كێشه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا هه‌یه، چونكه ریمۆن دۆمه‌نیك بریاری دا پاتریك ئێڤرا ببێته كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا هه‌رچه‌نده گالاس یاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ئه‌نجامداوه، بۆیه گالاَس بریاری داوه هیچ رێنمایه‌كی دۆمهنێك له نێو یاریگا جێبه‌جێ نه‌كات، ئێستا هه‌ریه‌كه له رێبیری و هینری هه‌وڵ ده‌ده‌ن بارودۆخی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بگه‌رێته‌وه دۆخی جاران ئه‌ویش به چاكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گالاَس و دۆمهنێك-ه.