له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان: شه‌قلاَوه‌ وئالاَ یه‌كسان بوون

له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان: شه‌قلاَوه‌ وئالاَ یه‌كسان بوون
گولاَن- كارزان كانه‌بى

له‌ دوویارى دوا خراوى خولى یانه‌پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌كانى خانه‌قین وشه‌قلاَوه‌ له‌گه‌ل یانه‌كانى گاره‌وئالاَ یه‌كسان بوون .

له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان دوێنىَ دوویارى گرنگ له‌ یارییه‌ دواخراوه‌كان ئه‌نجامدرا ،له‌سه‌ر یاریگاى شه‌قلاوه‌ هه‌ردوویانه‌ى ئالاَوشه‌قلاوه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوویانه‌ ئاستێكى باشیان پێشكه‌ش كردو له‌ئه‌نجامى كۆتایشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك یه‌كسان بوون ،گۆلى یانه‌ى ئالاَ یاریزان بارزان مه‌جید تۆمارى كردو گۆڵى یانه‌ى شوقلاوه‌ش هیوا ئه‌سعه‌د تۆمارى كرد ،له‌ یاریگاى خانه‌قینیش هه‌ردوویانه‌ى گاره‌ وخانه‌قین رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا دواى پێشه‌كه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز هه‌ردوو یانه‌ به‌ بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون ،ئه‌م خوله‌ش یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پىَ كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .
Top