ئه‌مرِۆ پاڵه‌وانێتی رۆژ ئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكه‌ له‌ دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات

ئه‌مرِۆ پاڵه‌وانێتی رۆژ ئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكه‌ له‌ دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات
رێبین ره‌مزی

وا برِیاره‌ ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی دهۆك یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكه‌ ده‌ست پێ بكات به‌ به‌شداریكردنی چوار هه‌ڵبژارده‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و فه‌ڵه‌ستین و سوریا و ئێران، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ شێوازی خول به‌ یه‌ك قۆناغ به‌رێوده‌چێت و هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌ راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ جامی ئاسیا بۆ تۆپی باسكه‌ مسۆگه‌ر كردووه‌، كه‌ له‌ ولاَتی لوبنان ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ رۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كاتژمێر پێنج هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و ئێران رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا و كاتژمێر 7ی ئێواره‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یه‌كه‌م یارییه‌دا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌بێته‌وه‌.

جێكه‌ی باسه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی لوبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كشانه‌وه‌ به‌ بیانووی باروودۆخی ئه‌منی.
Top