دروگبا گه‌رایه‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى

دروگبا گه‌رایه‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى
درۆگباى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كۆت دیڤۆارى ویاریزانى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى گه‌رایه‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارى دۆستانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یابان تووشى پێكان هات .
دیدى دۆرگبا به‌ فه‌رمى به‌شدارى مۆندیاڵ دىكات ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى توشى پێكان بوو و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه‌وا بىَ به‌ش بێت و له‌ مۆندیال ،به‌لاَم سایتى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پىَ نێوده‌ڵه‌تى فیفا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا دۆرگبا به‌شدارى مۆندیاڵ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى به‌هۆى چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ى و كه‌ ئێستا وا به‌روو چاك بوونه‌وه‌ ده‌چێت ،ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى نشه‌ته‌رگه‌ێكى به‌په‌له‌ى بۆكرا بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى مۆندیاڵ بكات و چونكه‌ بوونى ئه‌و پێویستێكى گرنگه‌ بۆهه‌ڵبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى ئێستاش دۆرگبا له‌گه‌ڵ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى خه‌ریكى مه‌شق و رِاهینانه‌ بۆ به‌دشارى كردن له‌ مۆندیاڵ .
Top