ناوبژیوانان له‌ مۆندیال لێدوان بۆرِۆژنامه‌نوسان ناده‌ن

ناوبژیوانان له‌ مۆندیال لێدوان بۆرِۆژنامه‌نوسان ناده‌ن
یه‌كێتى تۆپى پىَ نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ى به‌سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى به‌شداربووى پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ رِاگه‌یاندوه‌ كه‌ نابێت هیچ لێدوانێك بۆرِاگه‌یاندكاران بده‌ن .

ئێستا ته‌نیا دوورۆژێك ماوه‌ بۆده‌ست پێكردنى یارییه‌كانى ئه‌مسالى مۆندیال ئێستا ته‌واوى ناوبژیوانانى به‌شدارى مۆندیال له‌ وولاتى ئه‌فریقاى باشورن و رۆژانه‌ش به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پىَ نێوده‌وڵه‌تى ناسراوه‌ به‌ فیفا یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،تائێستاش له‌ رێگاى ڤیدۆوه‌ یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رجه‌م گۆرنكاریه‌كانى به‌ناوبژیوانان راگه‌یاندوه‌ به‌ر له‌ گه‌یشتیان بۆوولاتى ئه‌فریقاى باشور سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى له‌ رێگاى ئیمێل ئاگادر كردۆته‌وه‌ نابێت به‌ هیچ جۆرێك لێدوان بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن بده‌ن ،هه‌ر له‌ درێژه‌ى كاكره‌كانى ناوبژیوانان فیفا بریارى ئه‌وه‌ى داوه‌ یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیال به‌ ناوبژیوانى ئۆزپاكستان (رافشان ئیرماتۆڤ)یارى نێوان مه‌كسیك وئه‌فریقاى باشور به‌رێوه‌ ببات .ئه‌مه‌ش كارێكى گرنگه‌ به‌ ناوبژیوانى ناوبراو كه‌ ناوبژێوانێكى ئاسیایى یه‌ .
Top