دهۆك پاڵه‌وانییه‌تى باسكه‌ى خۆرئاواى ئاسیا له‌ خۆ ده‌گرێت

دهۆك پاڵه‌وانییه‌تى باسكه‌ى خۆرئاواى ئاسیا له‌ خۆ ده‌گرێت
وابریاره‌ سبه‌ى چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتى 9-6پاڵه‌وانه‌تى خۆرئاوایى ئاسیا له‌ شارى دهۆك دست پىَ بكات.

به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا و به‌ هاوكارى یه‌كێـى باسكه‌ى عێراقى سبه‌ى چوارشه‌مه‌ له‌ شارى دهۆك له‌و هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌ده‌ى وه‌رزشى پاڵه‌وانه‌تى رۆژائاوایى وولاتانى ئاسیا به‌به‌شدارى پێنج هه‌ڵبژارده‌ ده‌ست پێ بكات .ئه‌م پاله‌وانه‌ته‌یه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ شارێكى كوردستان به‌رێوه‌ بچێت ،شارى دهۆكیش له‌ پێشوازى كردنى ئه‌م پاڵه‌وانه‌ته‌یه‌ ئاماده‌ باشێكى باشى كردوه‌ پارێزگارى دهۆكیش به‌رێز ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان برى 500هه‌زار دۆلارى بۆئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ ته‌رخان كردوه‌ ،دوێنىَ دووشه‌مه‌ش هاكوب هاجریان سه‌رۆكى یه‌كێتى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا گه‌یشته‌ شارى دهۆك وكۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد.
Top