پیكنپاوه‌ر: ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت بگاته‌ یاری كۆتایی

پیكنپاوه‌ر: ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت بگاته‌ یاری كۆتایی
قه‌یسه‌رى گه‌وره‌ى ئه‌ڵمانی "فرِانز پیكنپاوه‌ر" رایگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت، له‌گه‌ڵ و ئه‌و زنجیره‌ پێكانانه‌ی توشی گرنگترین یاریزانه‌كانی بۆته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركراون، به‌ڵام هێشتا هه‌لىَكی زۆر به‌هێزی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ یارى كۆتایی جامی جیهانی.

پیكنپاوه‌ر وتى: له‌گه‌ڵ ئه‌و بێزارییه‌ى توشی و هه‌موو هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا هات به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كابتن مایكل بالاك، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك رۆحی جه‌نگی ئه‌ڵمانیا ده‌ناسن، و به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و نارِه‌حه‌تییانه‌ ده‌گرێت، دووا یاریشمان له‌گه‌ڵ بۆسنه‌ و وێلز سه‌لماندی كه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجى به‌هره‌دار نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن بۆ جامی جیهانی.
Top