نانى-ش چووه‌ ریزی بالاك و فیردیناند

نانى-ش چووه‌ ریزی بالاك و فیردیناند
هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال گورزێكى كوشنده‌ى به‌رده‌كه‌وێت دواى ئه‌وه‌ى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان "لویس نانى" توشی پێكان ده‌بێت و پزیشكه‌كانیش دوپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێكانه‌كه‌ى سه‌خته‌ و ناتوانێت به‌ژدارى مۆندیال بكات.

نانى له‌ مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى توشی ئه‌و پێكانه‌ هات پێش ئه‌وه‌ى گه‌شت بكه‌ن بۆ ولاَتى باشورى ئه‌فریقا و سه‌ره‌تا پێكانه‌كه‌ به‌ ساده‌ ناوبرا به‌لاَم دواى پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ نانى ناتوانێت به‌ژدارى مۆندیال بكات.

جێی باسه‌، وه‌ك پلاتینی سه‌رۆكی ویفا رایگه‌یاندووه‌، مۆدنیالی ئه‌مساڵ خه‌ونی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی خسته‌ چاڵه‌وه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ 30 یاریزانی به‌ئه‌زموون له‌م مۆندیاله‌ به‌ژداری ناكه‌ن و ره‌نگه‌ زیان له‌ چێژی مۆندیالیش بكه‌ن.
Top