به‌پێى رِاپرسی فیفا: پرتوگال له قۆناغی یه‌كه‌مى جامى جیهانى ده‌رده‌كرێت
به‌پێى رِاپرسیهك كه ماڵپهرِى یه‌كێتى تۆپی پێى جیهان (فیفا)ئه‌نجامى داوه زۆرینه‌ى به‌ژداربوان پێیان وایه هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال به‌سه‌ركردایه‌تى كریستیانۆ رِۆناڵدۆ ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی دوه‌م و هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له جامه‌كه ده‌كات و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و كۆدیڤوار سه‌رده‌كه‌ون.
پرتوگال له كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌مه كه‌به كۆمه‌ڵه‌ى ئاسنین ناوده‌برێت كه پێكهاتوه له (پرتوگال و به‌رازیل و كۆدیڤوار و كۆریای باكور).