پاداشتی هه‌ڵبژارده‌كان له مۆندیالدا
برِیاره له‌م چه‌ند رِۆژهى داهاتودا یاریه‌كانى مۆندیالی باشورى ئه‌فه‌ریقاى 2010 بهرِێوه بچێت كه نۆزده‌هه‌مین مۆندیاله، و 32 هه‌ڵبژارده به‌ژدارى تێدا ده‌كه‌ن.
رِهنگه زۆرێك له وه‌رزشوانان داهاتى هه‌ڵبژارده‌كان نه‌زانن و نه‌زانن له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێى جیهانه‌وه(فیفا) هه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى چه‌ند وه‌رده‌گرن.
سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان له قۆناغی یه‌كه‌م برِی حه‌وت ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بگاته قۆناغی 16 ئه‌وه برِی 9 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، و هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بگاته قۆناغی هه‌شت برِی 18 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، و هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بگاته قۆناغی پێش كۆتایی واته قۆناغی چوار ئه‌وه برِی 20 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌ش ده‌گه‌نه یاریى كۆتایی برِی 24 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن ،
له‌كۆتاییدا پاڵه‌وانى مۆندیال برِی 31 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.