هیگواین بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌

هیگواین بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌
گولاَن- ساڵح محمد

پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌ى رِیاڵ مه‌دریدی ئیسپانى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ بۆندى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین "گۆنزالۆ هیگواین" بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى تر درێژ كرده‌وه‌ واتا تا ساڵى 2016 به‌ موچه‌ى سالاَنه‌ى 4.19 ملیۆن دۆلار.

به‌ نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى هیگواین سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ولاَنه‌ بنبرِكران كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو ده‌درا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی و چه‌ند یانه‌یه‌كى تر.

هیگواین ئه‌مساڵ توانى له‌ خولى ئیسپانى 27 گۆڵ تۆمار بكات و ببێته‌ دوه‌م گۆڵكارى خولى ئیسپانیا و هه‌روه‌ها ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد.
Top