مەچەكبەندی زیرەكی تەواو شاشە
![مەچەكبەندی زیرەكی تەواو شاشە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/macahkbandy.jpg )
«هواوی» لەم ماوەیەدا نوێترین مەچەكبەندی هۆشمەندی خۆی بەناوی Honor band 6 خستەڕوو. یەكەمین مەچەكبەندی زیرەك كە شاشەیەكی تەواوی هەیە. شاشەكەی 1.47 ئینجە و لە جۆری AMOLEDیە.
بەكارهێنەری مەچەكبەندەكە وەك چاودێرێكی تەندروستی لەگەڵدابێ ئاوایە، چونكە مەچەكبەندەكە، لێدانی دڵ، چۆنییەتی ئوكسیژن لە خوێندا، چاودێری بەسەر خەو و نووستن و گرتنی فشاری خوێن و چەند تایبەتمەندی دیكەشی تێدایە. تایبەتمەندییەكیشی بۆ خانمان تێدایە كە ئەویش بیرهێنانەوە و ئاگاداركردنەوەی لەكاتی سوڕی مانگانەیاندایە. زۆر بەخ ێرایی شەحن دەبێتەوە تەنیا لە ماوەی پێنج خولەكدا بۆ دوو رۆژ شەحنی دانابەزێت، ئەگەر بەتەواویش شەحن بكرێتەوە هەتا 14 رۆژ دانابەزێت.