شەحنكەرەوەیەكی بێ وایەر بۆ هەموو ئامێرێك

شەحنكەرەوەیەكی بێ وایەر  بۆ هەموو ئامێرێك
لەو سەردەمەی كڕۆنادا، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ وەك زۆربەی كۆمپانیاكان سستیەكی زۆری بەخۆیوە دیوە و نەیتوانیوە وەك ساڵانی بەرێ بەرهەمی نوێ بەرهەم بێنن، بەڵام هەوڵی زۆریشیان داوە كە دوا نەكەون.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای Zens شەحنكەرەوەیەكی وایەرلەیسی بەناوی Zens modular بەرهەمهێناوە. شەحنكەرەوەیەك بۆ هەموو ئامێرێك و بە ویستی بەكارهێنەرەكەی گەورە و بچووك دەكرێتەوە.
خۆی لە ناوەندییەكی شەحنكردنەوە و چەند پارچەیەكی موگنتایسی پێكهاتوون كە هەركام لە پارچەكان بۆ شەحنكردنەوەی ئامێرێك دەگونجێن. نەك تەنیا بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل، بەڵكو بۆ شەحنكردنەوەی، كاتژمێر، كامێرا و مۆبایلەكان بە هەردوو جۆری ئەپل و ئەندرۆید و ئامێرەكانی دیكەش كە شەحن بكرێنەوە دەگونجێت.
Top