كیبۆرد كۆمپیوتەر بەرهەمێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا

كیبۆرد كۆمپیوتەر بەرهەمێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان دەرگای پەیوەندی بەكارهێنەر بە كۆمپیوتەرە و گرنگترین بەشی لاوەكی كۆمپیوتەرە. لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەك هەستاوە كیبۆردێكی بەرهەمهێناوە كە خودی كیبۆردەكە كۆمپیوتەرێكی تەواوە و پێویستی بە هیچ نییە جگە لە شاشەیەك! جا شاشەكە تیڤی بێت یان مۆنیتۆر.
(كیبۆرد كۆمپیوتەر)ی جۆری Raspberry Pi 400 هەموو پارچەكانی كۆمپیوتەری لەسەرە، لە رام و هارد و بۆردەوە بگرە هەتا فەن و مەزەلبۆرد و پارچەكانی دیكە.
دوای ئەوەی پەتای كڕۆنا سەری هەڵدا و خوێندن بوو بە شێوەی ئۆنلاین، بیرۆكەی داهێنانی ئەو ئامێرە واتە (كیبۆرد كۆمپیوتەر) داهێنرا. نرخی ئامێرەكە زۆر هەرزانە. تایبەتمەندییەكانەی ئەوانەن. رامەكەی 4 گیگابایتە و لەبری هارد میكرۆ میمۆری دەخوێنێتەوە و بە گوێرەی ویستی خۆت میمۆری گونجاوی بۆ دادەنێی. شوێنی دانانی كێبڵی HDMI هەیە. بەڵام سیستەمەكەی سیستەمێكی سەربەخۆیە و هەر بە سیستەمی (raspberry pi os) ناسراوە. خێراییەكەی 1.8 گیگاهێرتزە و سیستەمی وای-فا و بلوتوسی هەیە.
Top