پایسكل بە دیزاینێكی سەرنج راكێشەوە

پایسكل بە دیزاینێكی سەرنج راكێشەوە
بە تێپەڕینی رۆژگاریش هێشتا پایسكل بایەخی خۆی لەدەست نەداوە، لە سەردەمی كڕۆنادا جارێكی دیكە لە زۆر شاراندا لە ئۆتۆمبێل زیاتر بەكارهێنرا. دیزاین و شێوازی پایسكل نزیك بە نیو سەدە دەبێت گۆڕانێكی ئەوتۆی بەسەردانەهاتووە، بەڵام كاركردەكەی گۆڕانی بەسەرداهاتووە، ئێستا چەند ساڵێكە پایسكلی ئەلكترۆنیش بەرهەمهاتوون، پایسكلێك كە لەبری بەهێزی پێدان كار بكات، بە وزەی پاتری كار دەكات.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پایسكل داهێنانێكی نوێی لە دیزاینی پایسكلدا كرد و پایسكلی ئەلكترۆنی جۆری Hubless reevo ebike بەرهەم هێنا، كە ناوەندی تایەكانی بۆشەو هیچ شتێكی تێدا نییە.. پایسكلەكە جگە لەوەی بەهێزی باتری كار دەكات و شوێنی پێدانیشی هەیە. لاستیك و تایەكانیشی گۆڕانیان بەسەرداهاتووەو وەك پێشوو نین و لەكاتی پەنجەر بوون یان كێشەیەكدا بە ئاسانی دەردەهێنرێن. داخستن و قفڵ كردنی پایسكل بە ئاسانی بە پەنجەمۆر دەكرێت. هەروەها هەستەوەری دژی دزین و سیستەمی GPS تێدایە.
Top