ئۆتۆمبیلی هیوندا بۆ منداڵان

ئۆتۆمبیلی هیوندا بۆ منداڵان
كۆمپانیای هیوندا (Hyundai) كۆمپانیایەكی ناسراوی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلە، لەم دواییەدا ئۆتۆمبێلێكی بچووكی بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە كە تەواو وەك ئۆتۆمبێلی جۆری Hyundai 45 دەچێت، بەڵام سایزەكەی بچووكە و تەنیا شۆفێرێكی بچووك هەڵدەگرێت.. ناوەكەشی هەر هەمان ناوە بەڵام پاشگری Mini واتە Hyundai mini 45.
خێرایی ئۆتۆمبێلە بچووكەكە تەنیا 7 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.. ئەو خێرایەش بۆ منداڵان زۆر گونجاوە. دیزاینەكەی تەواو وەك دیزاینی ئۆتۆمبێلە گەورەكە دەچێت، كورسی شۆفێر لەناوەنددایە. پەیكەری ئۆتۆمبێلەكە لە ئاسن دروست نەكراوە بەڵكو لە دارێكی بەهێزە و دوو مۆتۆڕی كارەبایشی لەسەرە.
Top