ئامێری دروستكەری ئۆكسیژن و كرۆنا

ئامێری دروستكەری ئۆكسیژن و كرۆنا
ئەو كەسانەی بە سەختی تووشی كرۆنا دەبن، تووشی هەناسە تەنگی و نەچوونی ئۆكسیژن بۆ سێیەكانیان دێن.. بە جۆرێك دێت رێژەی ئوكسجێنەكە هەتا دێت كەمتر دەبێت. بۆیە گرفتێكی سەرەكی نەخۆشخانە و لایەنە تەندروستییەكان كەمی ئۆكسیجێنە.
ئامێری دروستكەری ئۆكسێژن (Oxygen generator) گرنگترین ئامێرە بۆ ئەو كەسانەی بە سەختی تووشی ئەم پەتایە دێن. ئامێری ئوكسجێن ساز دوو جۆری هەیە. جۆرێكیان مەزنە، كێشەكەی لە 10 كیلۆوە هەتا 50 كیلۆ دەبێت، ئەمانە لە ماڵ و شوێنە تەندروستییەكان دادەنرێن و لە شوێنێك بە جێگری دەمێننەوە و بەكارەبا ئیش دەكەن و بەردەوام لەكاردان..
جۆری دووەمیان ئامێرێكی پورتێبلە، كێشیان هەتا 5 كیلۆ دەبێت و بچووكەكەیان كێشەكەی دوو كیلۆیە و پۆرتێبڵن، واتە گەرۆكن و بەكارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ خۆی بیگوازێتەوە.
ئەركی سەرەكی ئەو ئامێری ئۆكسجێن ساز چ جێگر و چ گەڕۆك، دابینكردنی ئۆكسجێنە بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.. ئامێرەكە هەوای دەوروبەر دەكاتە ئۆكسجێنێكی تەواو. هەوای دەورەبەر كە پێكهاتووە لە 78% نیترۆژن و 21% ئۆكسجێن، ئامێرەكە وا دەكات نیترۆژنەكە لەناو دەبات و تەنیا ئوكسجێنەكە وەردەگرێت و دەیكاتە 95% باشترین جێگرەوە بۆ كەپسۆلی ئۆكسجێن، بەڵام ئەوەندەی هەیە بە كارەبا كار دەكات و دەبێ كارەبا بەردەوام بێ، هەرچەندە ئەوانەی پورتێبڵن بە باتریش كاردەكەن و شەحنیش دەبنەوە.
Top