HTC راوتەرێكی زۆر تایبەت بەرهەم دێنێ

HTC  راوتەرێكی زۆر تایبەت بەرهەم دێنێ
راوتەر ئەو ئامێرەیە كە هێڵی ئەنتەرنێت لە مۆدێم وەردەگرێ و بڵاوی دەكاتەوە. راوتەر و مۆدێم دوو ئامێری لێكجیان و زۆر جار بەهۆی لێك نزیكبوونی ئەركەكانیان وەك یەك ئامێر دەناسرێن، بەڵام لەراستیدا دوو ئامێرن. هەرچەندە ئامێر هەیە هەم راوتەرە و هەم مۆدێم، بۆ نموونە ئامێرەكانی وەك فاست لینك، تیشك نێت، نەورۆز نێت...تاد.
كۆمپانیای HTC راوتەرێكی نوێی بە ناوی Exodus 5G Hub خستەڕوو كە تایبەتمەندییەكانی لەگەڵ راوتەرەكانی دیكە جیاوازن. ئەم راوتەرە بۆ بەكارهێنەرەكەی زۆر تایبەتە. تایبەتمەندییەكەی لەوەدایە كە نهێنی بەكارهێنەرەكەی بۆ ماڵپەڕە خزمەتگوزارییەكانی وەك گوگل و فەیسبوك و ئامازۆن و ..تاد ئاشكرا ناكات، چونكە بەشێك لە داهاتی ئەو كۆمپانیایانە لە رێگای زانیاری تاكەكەسی بەكارهێنەرەكانیەتی.
راوتەرەكە بەقەد مۆبایلێك دەبێت، شاشەكەی لەمسییە. مۆدێمەكەی 5Gیە و پاڵپشتی لە ئەندرۆیدی 9 دەكا.
لەیەك كاتدا دەتوانرێ 20 ئامێر پێكەوە سوودی لێوەربگرن. دەتوانرێ ئاپەكانی ئەندرۆید لەسەر شاشە 5 ئینجیەكەی بكرێنەوە و سوودیان لێوەربگیردرێ.
Top