کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاریەکی نوێی بۆ نەرمەواڵە و ماڵپەڕی میسینجێر زیاد کرد

کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاریەکی نوێی بۆ نەرمەواڵە و ماڵپەڕی میسینجێر زیاد کرد
کۆمپانیای فەیسبووک دوێنێ لە نووێترین وەشانی کە بۆ نەرمەواڵەی میسینجێری ڕەوانە کرد خزمەتگوزاری وڵامدانەوەی چاتی دەست نیشان کراو {Reply}ی بەردەست کرد لای گشت بەکارهێنەرانی نەرمەواڵە و ماڵپەڕی فەڕمی Messenger.
کۆمپانیای فەیسبووک دوێنێ لە نوێترین وەشاندا کە سەرەتا بە فەڕمی بۆ وێبسایتی Facebook Messengerی ڕەوانە کرد خزمەتگوزاری وڵامدانەوەی چاتی دەست نیشانکراو {Reply}ی بەردەست کرد بۆ بەکارهێنەران هەرچەندە خزمەتگوزاری {Reply} لە ساڵی ڕابردوودا بە فەڕمی لە نەرمەواڵەی واتسئاپدا بەردەست کرا کە سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە ، بەڵام زیادکردنی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئەپی Messenger بە شتێکی زەڕوڕی و چێژ بەخش ئەبینرێت لای بەکارهێنەران چونکە گەر لە ڕابردوودا بەکارهێنەرانی فەیسبووک میسینجێر لە گرووپ چاتێکدا بە کۆمەڵ قسەیان بکردایە ئەوا ئەستەم دەبوو لێک تێبگەیشتنایە بەبێ تاگ کردنی ناوی یەکتری لە نێو چاتەکاندا ، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا گشت بەکارهێنەرانی نەرمەوالەی فەیسبووک میسینجێر ئەتوانن ئەم خزمەتگوزاریە بەکار بێنن لەسەر گشت ئامێرە زیرەکەکان لە بڕی تاگ کردنی ناوی هاوڕێکانی لە نێو چاتەکاندا بۆ ئەمەش پێویستە دڵنیا ببنەوە کە نوێترین وەشانی نەرمەواڵەی میسینجێر لەسەر ئامێرەکانیان جێگیرەسەرچاوە techeye.org
Top