فەیسبووک لەکاردایە بۆ زیادکردنی دۆخی تاریکی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل!

فەیسبووک لەکاردایە بۆ زیادکردنی دۆخی تاریکی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل!
دوا بەدوای ڕاگەیاندنی دۆخی تاریکی Dark Mode بۆ ڕوونمای دیسکتۆپ ، فەیسبووک بە فەڕمی ڕایگەیاند کە لە کاردان بۆ زیادکردنی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
وەک ئەوەی تێبینیمان کرد لە سۆشەڵ میدیا فەیسبووک ئەم خزمەتگوزاریەی بۆ بەشێکی کەم لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست کردووە وەک و تێست بۆ بەکارهێنان ، شایەنی باسە سەرچاوەیەکی نزیک کۆمپانیای ناوبراو کە ئەم خزمەتگوزاریەی فەیسبووکی پێ گەیشتووە بە ئاژانسی هەواڵگیری تەکنەلۆژی The Verge ـــی ڕاگەیاندووە لە ڕێگەی ئیمەیلەکەوە وتوویەتی کە ئەم خزمەتگوزاریە لە ئێستادا تەنیا بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی نەرمەواڵەی فەیسبووک بەردەستە بە مانای ئەوەی کە هێشتا کاتی ڕاگەیاندنی فەڕمی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ گشت بەکارهێنەران دیار نییە!!!
هەروەها بەشێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک کە ئەم خزمەتگوزاریەیان پێ گەیشتووە لە چەند تویتێکدا شێوازی دۆخی تاریکی فەیسبووکیان لە هەژماری تویتەرەکەی خۆیاندا بڵاوکردۆتەوە و دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە.
هەرچەندە کە فەیسبووک دواکەوتووە لە بەردەستکردنی ئەم خزمەتگوزاریە لەچاو تۆڕەکانی تردا بەڵام ئەمە ئەکرێ ببێتە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک ، هەروەکو دیارە کە ئەم خزمەتگوزاریە لە زۆربەی هەرە زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەردەستە تەنانەت لە خودی ئەو تۆڕانەی کە فەیسبووک بەڕێوەیان ئەبا وەکو: ئینستاگرام ، واتسئاپ ، تەنانەت پەیمبەری میسینجێر کە سەر بە خودی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە ئەم خزمەتگوزاریەی هەیە بەڵام خودی دەمنامەی فەیسبووک تا ئێستا بێبەش بووە لەم خزمەتگوزاریە بۆیە ئەکرێ ببێتە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی فەیسبووک کە نەرمەواڵەی دەرەکی بەکار دێنن بۆ گۆڕینی ڕووکاری نەرمەواڵەکان بۆ ڕەنگی ڕەش واتە دۆخی تاریکی Dark Mode ئەمەش واتە چیتر پێویست بە نەرمەواڵە دەرەکیەکان ناکا بۆ گۆڕینی ڕووکاری نەرمەواڵەی فەیسبووک بۆ ڕەنگی ڕەش!!!
سەرچاوە techeye.org
Top