هاردی ئەڵماسی بە قەوارەی 5 ترابایت

هاردی ئەڵماسی بە قەوارەی 5 ترابایت
تا زانیاری و داتاكان زیاتر بن بۆ هەڵگرتن و داكردنیان پێویستی بە ئامێری قەوارە گەورەتر و بەهێزترە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لە هەڵگرتندا بە ئاسانی بەكار بێت، هارددیسك و فلاش میمۆری بۆ هەڵگرتنی داتاكان لە ریزی پێشەوە دێن.
سەردەمێك باشترین میمۆرییەكان نەدەگەیشتنە گیگابایتێك و باشترین هاردەكانیش نەدەگەیشتنە ترابایت. ئێستا هاردی بە قەوارەی 20 ترابایاتیش بەرهەم هاتووە.. كۆمپانیای لێسی (lacie) هاردێكی دەركی بە قەوارەی 5 ترابایت لە پێشانگای ساڵانەی CESدا خستەڕوو، هاردێك لە بواری دیزاینەوە سەرنج راكێش لە قەوارەی هەڵگرتنی داتاكانیشدا گەورە..
هاردەكە لە دیزانیدا لە شێوەی ئەڵماسێكی درەوشاوە دەچێت و كاتێك لە پەنای لاپتۆپ دادەنرێ سەرنجی بەكارهێنەر بۆ لای خۆی رادەكێشێ. هاردەكە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز دەگونجێت.
هاردی ناوبراو جگە لە دیزاینەكەی خێراییەكی باشی هەیە و بەرگەی كەش و هەوای گەرم سارد دەگرێت و بە تەڕبوون تێكناچێت، تۆز و خۆڵ بەخۆیەوە ناگرێت. دیارە قەوارەی 2 ترابایتیشی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا SSDی دوو ترابایتیش كە خێرایی خوێندنەوەیان 540 میگا لە چركەیەكدایە لەگەڵ ئەم هاردەدا لە پێشانگاكە نیشاندران..
Top