رۆبۆتێك بزە دەخاتە سەر لێوان

رۆبۆتێك بزە دەخاتە سەر لێوان
جیهانی رۆبۆتەكان لە CESی ئەمساڵدا بەشێكی زۆری پیشانگاكەی بۆ تەرخان كرابوو، كۆمپانیاكانی بەرهەمی تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵەكانیان بۆ بەرهەمهێنانی رۆبۆتی نوێ چڕكردۆتەوە، كۆمپانیای Groove X رۆبۆتێكی رەزاسووكی بەناوی lovot بەرهەم هێناوە، ئەركی رۆبۆتەكە بە جوڵە سەیرەكانی بزە بخاتە سەرلێوان!
رۆبۆتەكە وەك منداڵێكی پێنج ساڵانە لە ماڵدا دەجوڵێتەوە، بزۆزی و هەڵسوكەوتەكانی وەك منداڵان دەچێت، بەكارهێنەر دەتوانێت لە ئامێزی بكات و بیلاوێنێتەوە تا خەوی لێدەكەوێت. بەهۆی هەستەوەرە بچووكەكان هەست بە لاواندنەوە و دەست بەسەرداهێنان دەكا، سەرەوەی رۆبۆتەكە كامێرایەكی لەسەرە، هەم بۆ فیلم هەڵگرتنەوە و هەم بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ دەوروبەری. رۆبۆتەكە زیاتر بۆ ئەو كەسانەیە كە بە تەنیا دەژین.
Top