كۆمپیوتەرێك دەچەمێتەوە
![كۆمپیوتەرێك دەچەمێتەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/compter-dachametawa.jpg )
لیڤۆنۆ لەم ماوەیەدا یەكەم كۆمپیوتەری سەرمێز واتە (دیسكتۆپ)ی چەماوەی بەناوی ThinkPad X1 بەرهەم هێنا. دیسكتۆپێكی 13,3 ئینجی چەماوە. هەرچەندە ئەم كۆمپیوتەرە رەنگە ساڵی 2020 بخرێتەوە بازاڕ، بەڵام نموونەكەی خراوەتەڕوو.
شاشەی كۆمپیوتەرەكە كوالیتی 2K و كێشەكەی ناگاتە كیلۆیەك. كۆمپیوتەرێكی بەقەد كتێبێك بێگومان لایەنگری خۆی دەبێت.
شاشەكەی لەمسییە و سیتسەمی ویندۆزی لەسەرە. كۆمپیوتەرەكە دەكرێت وەك تەبلێت یان وەك كتێبێك بەكار بێینی. كیبۆردێكی لەمسی هەیە.