تەنكترین كرۆم بوك لە جیهاندا

تەنكترین كرۆم بوك لە جیهاندا
دەستەواژەكانی، تەنكترین، بەهێزترین، باشترین، سەختترین...تاد ئەو وشانە كە بۆ پێوانەی ئامێرە دیجیتالییەكانی سەردەم بەكار دەهێندرێن و وەك تایبەتمەندی گرنگ سەیریان دەكرێت، پێشتریش ئاماژەم پێداوە كە تەمەنی ئەو دەستەواژانە زۆر كورتن و رەنگە كۆمپانیایەكی دیكە ئەم پێوانەیە بشكێنێت.
لەم سەردەمەدا تەنكترین كرۆم بووك، كرۆم بووكی جۆری (HP x360 14) ە كەلەلایەن كۆمپانیای HPیەوە بەرهەم هاتووە. هەرچەندە هەتا ئێستا ئەپل وەك كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی كرۆم بووك لە ریزی سەركەوتووەكاندا بووە، بەڵام وەك دەڵێن لە لوتكەی سەركەوتندا بۆ هەمیشەیی نییە.
كرۆم بوكی ئاماژە پێكراو، شاشەكەی 14 ئینجە، هەروەها دەكرێت 360 پلە بە دەوری خۆیدا بسوڕێت. شاشەكە فول ئیچدی و تەواو لەمسیە. پرۆسیسەری نەوەی هەشتەمی core i5 ئەنتەلی لەسەرە، رامەكەی هەشت گیگابایتە و SSD میمۆرییەكەی 64 گیگابایتە. شوێنی دوو كێبڵی USB هەیە، یەكێكیان تایبەتە بە مۆبایل و هاوشێوەكانی. خاڵی گرنگی كرۆم بووكەكە ئەوەیە كە بارستاییەكەی تەنیا 16 ملمە.
Top