ئەی ئاوێنەی جادوویی ئێستا چۆنم؟!

ئەی ئاوێنەی جادوویی ئێستا چۆنم؟!
ئاوێنەی سیحری تەنیا لە ئەفسانەكاندا هەیە، بەڵام زۆربەی بیرۆكەی ناو هەقایەت و چیرۆكە ئەفسانییەكان لە جیهانی واقیشعدا رەنگیان داوەتەوە و سیمورغ و چەرخ وفەلەكی سیحری و ئاوێنەیی جادویی بە راستی لە دونیای واقیشعدا هەن!
ئاوێنەیەكی هۆشمەند بەناوی himirror بەرهەم هاتووە، ئاوێنەیەك كە بەهۆی كامێرا بەهێزەكە لەگەڵ ئەوەیدا روخسارت دەردەخا وێنەشت دەگرێ، بەڵام هەر ئەوەندە نییە، دەكرێت مەودا دوورەكانیشی پێ ببینی، لەگەڵ كەسێكی نزیكت كە هەمان ئاوێنەی هەیە دەكرێت یەكتر ببینن، ئاوێنەكە رەنگی پێستت شی دەكاتەوە و ئەگەر هەر گۆڕانكارییەك بەسەر پێست و روخسارتدا هەبێ ئاگادارت دەكاتەوە، خانمان دەتوانن بەرلەوەی خۆیان ئارایش بكەن، روخساریان بە ئارایش كراوی لە ئاوێنەكەدا ببینن، هەروەها پەڵە و گنجەكانی روخسارت بۆ دەردەخا و رێنوێنیت دەداتی بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی، هەر ئەوەندەی ماوە بڵێی ئەی ئاوێنەیی جادوویی ئێستا من چۆنم؟
Top