شەحنكەرەوەیەكی جۆكەر

شەحنكەرەوەیەكی جۆكەر
شەحنكەرەوە بۆ مۆبایل، وەك پزیشك بۆ نەخۆش وایە، ئەگەر شەحنكەرەوە نەبێت، مۆبایل یان ئەو ئامێرانەی كە پێویستیان بە شەحنكردنەوەیە هیچ سوودێكیان نییە. شەحنكەرەوەكان زۆر جۆریان هەیە، پێشووتر هەر كۆمپانیایەك بۆ مۆبایل یان ئامێرەكانی خۆی، شەحنكەرەوەی تایبەتی خۆی هەبوو، بەڵام چەند ساڵێكە ستاندرەرێكی جیهانی بۆ شەحنكەرەوە دروست بووە و هەموو كۆمپانیاكان لەسەر بەرهەمهێنانی یەكجۆر شەحنكەرەوە رێك كەوتوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری شەحنكەرەوە گەلێكن، یەكێك لەوانە شەحنكەرەوەی بێ وایەری HyperCubeە، تەنیا ئەركێك ئەنجام نادا و بگرە بۆخۆی جۆكەرێكە، چەندین ئامێر بەبێ وایەر لە یەك كاتدا شەحن دەكاتەوە، بە وایەریش چەند ئامێرێكی دیكە.. لە یەك كاتدا شەش ئامێر بە وایەر و بێ وایەر شەحن دەكاتەوە. ئەم ئامێرە تەنیا شەحنكەرەوە نییە، بگرە كاتژمێرێكی سەرمێزی سەرنج راكێشە و زەنگدارە و لەكاتی پێویستدا وەئاگات دێنێ، جگە لەوەش لەوكاتەیدا كە بەكارهێنەر خەریكە بخەوێ، لە كتێبخانە دیجیتالییەكەی خۆیدا بە دەنگ كتێبی بۆ دەخوێنێتەوە، لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئەلكیسا دەگونجێت و فەرمانەكان بە دەنگ ئەنجام دەدات..
Top