بیستۆكێكی تایبەت جی پی ئێسی تەندروستی هەیە

بیستۆكێكی تایبەت جی پی ئێسی تەندروستی هەیە
بیستۆك بەو ئامێرە دەگوترێت بۆ ئەوانەی كە ناتوانن بەباشی گوێیان لێبێت و گوێیان گران بووە، دەنگەكان بەرزتر دەكاتەوە و كێشەی نەبیستن ناهێڵێت.. بیستۆكی جۆری Livio AI Hearing Aid سەرەڕای ئەوەی كە ئامێرێكی پێشكەوتووە بۆ نابیستان، دەتوانێت وەك دۆزەرەوەیەكی و راهێنانێكی لەش رێكی سوودی لێوەربگیردرێت.. بۆ نموونە ئەگەر بەكارهێنەرەكەی چووە شوێنێك و ماڵەوەی پێ نەزانیوە، نزیكانی نابیستەكە دەتوانن هەر لە رێگای موبایلەكەیان و بیستۆكەكەوە بزانن بەكارهێنەرەكە ئێستا لە كوێیە...
بەشێكی گرنگی بیستۆكی ناوبراو ئەوەیە كە سمارتە واتە بۆ بەرزونزمكردنی دەنگ پێویست ناكات بەكارهێنەر بە دەست بەرز و نزمی بكات، بەڵكو ئۆتۆماتیكی دەنگەكان نزم و بەرز دەكرێن و بەجۆرێك كە لەگەڵ گوێی نابیستەكە بگونجێت..
تایبەتمەندییەكی دیكەی بیستۆكەكە ئەوەیە كە هەنگاوەكانی بەكارهێنەرەكەی دەپێوێت و مەودای رۆیشتنەكەی دیاری دەكات. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و بەهۆیەوە لە سیستەمی ئەلیكسا بۆ بڵاوكردنەوەی مۆسیقا و تەلەڤزیۆن سوودی لێدەبیندرێت، بەكارهێنەر حەزی لە هەر گۆرانییەكە دەتوانێت داوای لێبكات، یان داوای لێبكات هەواڵەكانی بۆ بخوێنێتەوە و زانیارییەكانی پێ بڵێت.
Top