بچووكترین كۆمپیوتەرلە جیهاندا

بچووكترین كۆمپیوتەرلە جیهاندا
شكاندنی پێوانە لە جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا، تەمەنێكی زۆری نییە، بەهێزترین و تەنكترین و سووكترین و باشترین ئامێر هەمووی چەند مانگێك و جار هەیە چەند هەفتەیەك ناخایەنێت كە پێوانەكەی دەشكێت. ئێستاكە بچووكترین كۆمپیوتەر لە جیهاندا ئەو كۆمپیوتەرە بچووكەیە كە وێنەكەی دەبینن.
ئەم كۆمپیوتەرە بەرهەمی كۆمپانیایەكی چینیە، رایدەگەیەنێ كە ئەمە بچووكترین كۆمپیوتنەرە لە جیهاندا و تەنانەت لە كۆمپیوتەری جۆری La Friteیش بچووكترە و دە جاریش خێراترە.
قەوارەی كۆمپیوتەرەكە لە 6.4 و 5.5 سانت دایە. خێرایی كۆمپیوتەرەكە 2 گیگاهێرتزە، رامەكەی یەك گیگابایتە و توانای لێدانی ڤیدیۆی فول ئیچ دی هەیە. لەگەڵ سیستەمی لینۆكس و ئەندرۆید دەگوندێت. شوێنی دانانی دوو USB و كێبێڵێكی HDMI هەیە. نرخەكەی تەنیا 5 دۆلارە..
Top