لە بری پاسۆرد بۆ كۆمپیوتەر پەنجەمۆری مۆبایل بەكاربێنە

لە بری پاسۆرد بۆ كۆمپیوتەر پەنجەمۆری مۆبایل بەكاربێنە
كۆمپیوتەر و مۆبایل لەم سەردەمەدا ئەوەندە پێكەوە بەستراونەتەوە، وەك دوانەیەك دچن، زۆر ئەركی كۆمپیوتەر مۆبایل ئەنجامی دەدا، زۆر ئەركیش پێكەوە ئەنجامی دەدەن.
ئەمنییەت لە كۆمپیوتەر و مۆبایلدا گرنگە، بۆ ئەوەی كەسێك دزە نەكاتە ناو زانیارییەكانت پێویستە پاسۆرد واتە كۆدی نهێنی دابنێی، لەم سەردەمەدا كۆدی نهێنیەكان گەلێكن، وەك كردنەوە بە ناسینی روخساری بەكارهێنەر، كردنەوە و بە پەنجەمۆر، بە هێما و وێنە...تاد..
ئێستاكە بەهۆی بەرنامەیەك دەكرێت هەردوو سیستەمی مۆبایل و كۆمپیوتەر پێكەوە گرێبدەی و هەر بە پەنجەمۆری مۆبایلەكەت، پەسۆردی كۆمپیوتەرەكەت بكەیەوە، واتە پەنجەمۆری مۆبایل بۆ كۆمپیوتەر بەكاربێنی. پێشووتر تەنیا سیتستەمی مۆبایلەكانی گەلەكسی سامسۆنگ ئەو توانایان هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پرۆگرامی Remote Fingerprint Unlock دەكرێت بۆ گشت مۆبایلێك كە سیستەمی پەنجەمۆری هەبێت، پەسۆردی كۆمپیوتەرەكەت بكەیەوە. سیستەمی مۆبایلەكە دەبێت لە ئەندرۆید 6 بەسەرەوە بێت، بەڵام سیستەمی كۆمپیوتەر لە ویندۆز ڤێستاوە بۆ دەگونجێت.
Top