كاتژمێرێكی سمارتی كلاسیكی

كاتژمێرێكی سمارتی كلاسیكی
كۆمپانیای LG هەرچەندە چالاكییەكانی وەك پێشوو نییە، بەڵام ئەم ماوەیە نوێترین كاتژمێری سمارتی خۆی خستەڕوو، كاتژمێرێكی hybrid بەرهەم هێنا. بەرلە هەموو شتێك وشەی (hybrid) بەو مانایە دێت كە ئامێرەكە لەشێوازدا وەك ئامێرەكانی پێشوو دەچێت، بەڵام تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكارهاتووە، بۆ نموونە كاتژمێری hybrid واتە كاتژمێرێك هەروەك كاتژمێرێكی ئاسایی كلاسیكی دەچێت، بەڵام ئەركی كاتژمێرێكی هۆشمەندیش ئەنجام دەدات.
كاتژمێری جۆری LG Watch G7 كە وەك لە وێنەكەدا دەدەركەوێت، پێكهاتوە لە كاتژمێرێكی ئاسایی و دیجیتالی پێكەوە. شاشەكەی 1,2 ئینجە، رامەكەی 768 میگابایتە. میمۆریییەكەی 4 گیگایە. بەڵام سیستەمی GPS نییە.
Top