لاپتۆپ یا كۆمپـیوتەرێكی مەزن

لاپتۆپ یا كۆمپـیوتەرێكی مەزن
لاپتۆپ و دیسكتۆپ هەردوو وشەكە بە مانای كۆمپیوتەر دێت، یەكەمیان كۆمپیوتەرێكی گوازراو واتە ئەو كۆمپیوتەرەی كە هەڵگرتنی ئاسانە و وزە لە باتری وەردەگرێ و بۆ گەشت دەكرێ لەگەڵ خۆتی بەری. دیسكتۆپ واتە كۆمپیوتەری سەرمێز بەو مانایەی كە ناكرێت لەسەر مێزەكە جیا بكرێتەوە و وزە لە كارەبا وەردەگرێت.. كۆمپیوتەری دیسكتۆپ هەمیشە قەوارە و تواناییان لە كۆمپیوتەری لاپتۆپ باشترە و بەهێزترن..
كۆمپانیای Acer لەم دواییەدا لاپتۆپێكی مەزن لە قەوارە و كێش و توانادا بەرهەم هێنا كە بە جۆری predator helios 700 ناسراوە. لاپتۆپەكە زیاتر بۆ یارییە قورسەكان و ئەركی گرافیكی بەكار دێت، یەكەمین لاپتۆپە كە كیبۆردەكەی لە شوێنی خۆی دەجوڵێت و حاڵەتێكی سلایدی هەیە. پرۆسیسەری نەوەی 9ی لەسەرە و بە corei9 ناسراوە. بەهێزترین كارتی شاشەی بۆ داندراوە و 64 گیگابایتە.
شاشەی لاپتۆپەكە 17 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی 4kیە. سیستەمی دەنگی داڵبی لەسەرە. جوڵەی كیبۆردەكە بۆ لای پێش و پشتەوە، تەنیا تایبەتمەندییەكی ئۆرگۆنۆمی نییە بگرە بەهۆی ئەو پانكەی لە پشت كیبۆردەكەدان دەكرێت لاپتۆپەكە سارد بكرێتەوە.
Top