پاوەربانكی سۆلۆڤ كاریگەر و سەرنج راكێش

پاوەربانكی سۆلۆڤ كاریگەر و سەرنج راكێش
پاوەر بانك، واتە دانگەی وزە بۆ ئامێرە دیجیتالییەكانی وەك مۆبایل و لاپتۆپ و كامێرا و..تاد. گرنگی خۆی هەیە. بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی كە هیچ دەستت بە سەرچاوەی وزە راناگا. «شیائۆمی» لەم ماوەیەدا پاوەربانكێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە لەیەك كاتدا دەكرێت سێ ئامێر پێكەوە سوودی لێوەربگرن. پاوەربانكی solove (سۆلۆڤ) تەنیا 90 ملم لە 80 ملم دایە و بارستایەكەشی 26 ملمە. كێشی تەنیا 234 گرامە، هێزی وزەكەی دە هەزار میلی ئامپێرە. ستایلەكەی ناوازەیە. شوێنی دوو USB هەیە. هەروەها شوێنی مینی USBیشی هەیە و لە كاتی پێویستدا دەكرێت سێ ئامێر پێكەوە سوودی لێوەربگرن و دوو رەنگی رەش و خۆڵەمێشی هەیە.
Top