تیشك دەرمانی داهێنانێك لە پزیشكیدا
تیشكی سوور Red light درێژەی شەپۆلەكەی 60 ملمە. ئەم تیشكە وەك لەیزەرێك دەچێت، ئامانجی لەناوبردنی چارەسەركردنی خانەكانی ژێر پێستە و ئەو خانانەی جوڵەیان كەمە جارێكی دیكە وە جوڵە دەخاتەوە و بەكتریاكان لەناو دەبات و پێست زیندوو دەكاتەوە. سوڕانی خوێن خێرا دەكات، برینی زیبكەكان ناهێڵێ و ئازار كەم دەكاتەوە.
تیشكی شین blue light مەودای شەپۆلەكەی 423 ملمە. ئوكسێژن بەرهەم دێنێ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەكتریاكان لە پێستدا نەمێنن، پێست خاوێن دەكاتەوە. بەرگری لە تەشەنەكردنی برین دەگرێ.
تیشكی سەوز green light مەودای شەپۆلەكەی 532 ملمە. تیشكی سەوز دەبێتەهۆی ئەوەی خاڵە سوورەكانی سەر پێست لابەرێ، بە تێپەڕبوونی كات پەڵە و خاڵەكانی سەر پێست رەنگێكی نوێ بەخۆوە دەگرن و دواتر هەر نامێنن.