ئاپێكی مۆبایل بۆ تەندروستی

ئاپێكی مۆبایل بۆ تەندروستی
ئەپلكەیشن و پرۆگرامەكانی مۆبایل زۆر ئەرك و كار ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و چاودێری سەلامەتی بەكارهێنەرەكەیدا. یەكێك لە ئاپە سەركەوتووەكانی ئەم بوارە كە بە وردی چالاكی جەستەیی بەكارهێنەرەكەی دەخاتە چاودێرییەوە. Pacerە. ئەو ئاپە هەموو جوڵەیەكی بەكارهێنەرەكەی بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە وەرزش و خۆ لاوازكردن دەخاتە ژێر چاوەدێری، هەنگاوەكان دەژمێرێ، دەكرێت جۆری چالاكییەكەت بۆ هاوڕێیانت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بنێری. لە بەشی سەرەكی پرۆگرامە، رێژەی هەنگاوە رۆیشتووەكان، وزەی سووتێندراو، مەودا و كاتی رۆیشتن، رادەی پێشكەوتن و بەسەرنجدان بەو مەبەستەی دیاریت كردووە، بۆ نموونە وات داناوە كە لە ماوەی 3 مانگدا 15 كیلۆ كێشت دابەزێنی، لە ئاپەكەدا پێت دەڵێ تا چ رادەیەك لەمەبەستەكەت نزیك بوویەتەوە، لە خوارەوەشدا بە ئینفۆگرافیك جۆی چالاكییەكانت نیشان دەدات و دەكرێت كێش و زەختی خوێن و چالاكییە جۆربەجۆرەكانی وەرزشی، وەك پیادە رۆیشتن، مەلەكردن، پایسكل لێخوڕین..تاد دەدرێت. ئەگەر سیستەمی GPSیش هەڵبژێری، دەتوانی لە نەخشەدا شوێنی خۆت ببینی.
ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتیش هەبێت دەتوانی ڤیدیۆیی راهێنانی وەرزشی كە لەو پرۆگرامەدایە سەیر بكەی.
Top