شاشەیەك بۆ كۆنترۆڵی فڕۆكە بچووكەكان

شاشەیەك بۆ كۆنترۆڵی فڕۆكە بچووكەكان
فڕۆكە بچووكەكان لەم سەردەمەدا رۆڵی گرنگ دەگێڕن بەتایبەتی بۆ كاروباری تایبەت بە فیلم هەڵگرتنەوە و ستۆدیۆی سینەمایی و تەلەڤزیۆنەكان.
زۆربەی فڕۆكە بچووكەكان بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێن و بەهۆی ئاپێكەوە دەكرێت لەسەر مۆبایل كۆنترۆڵی بكەی، بەڵام شاشەی جۆری DJI CrystalSky تایبەتە بە كۆنترۆڵی فڕۆكە بچووكەكان، ئەم شاشەیە لە مۆبایلێك گەورەترە و باشتر كۆنترۆڵ دەكات ئەو دیمەنانەی كە فڕۆكەكە دەیانگرێت لەسەر شاشەكە چەند بەرابەری مۆبایل گەشتر روونتر دەردەكەون.
شاشەكە خۆی سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و راستەوخۆ پرۆگرامی DJI GOی لەسەرە و بۆ فڕۆكە بچووكەكانی DJI داندراوە. گشت ئەو فیلمانەی بە كامێرای فڕۆكە بچووەكان دەگیردرێن راستەوخۆ هەر لەو مۆنیتۆرەوە بۆ كۆمپیوتەر یا بۆ هەر شوێنێكی دیكە دەگوازرێنەوە.
ئەم شاشەیە بەهۆی كێبڵی HDMI راستەوخۆ بە پرۆژكتۆر، تەلەڤزیۆن و مۆنتیۆری دیكە پەیوەند دەدرێت.
Top