فەیسبوك شاشەی زیرەك بۆ پەیوەندییەكان بەرهەم دێنێ

فەیسبوك شاشەی زیرەك بۆ پەیوەندییەكان بەرهەم دێنێ
فەیسبوك نیازی هەیە هەر لە چوارچێوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەیدا نەمێنێ و خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی وەك مۆبایل و تەبلێت و شاشەی زیرەكیش بێت..
لە ماوەی رابردوودا فەیسبوك دوو شاشەی زیرەكی بە ناوەكانی portal و Portal+ بەرهەم هێنا. شاشە زیرەكەكان بۆ پەیوەندیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سوودی لێوەردەگیردرێت، زەینی دەستكردیان تێدایە و كاتێك بەكارهێنەر لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن، كامێراكە بە دوای بەكارهێنەرەكەیدا دەسوڕێت، هەرچەند ئەو تایبەتمەندییە بۆتە هۆی جێی رەخنەی پسپۆرانی بواری ئەمنییەتی.
شاشەی پورتاڵ پلەس، گەورەترە و شاشەكەی زیاتر لە 15 ئینجە. بەڵام پورتاڵ شاشەكەی 10 ئینجە. بەكارهێنەران دەتوانن لەكاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەكانیان دا دیمەنەكان بگۆڕن. هەردوو شاشەكە كامێرای 12 میگاپیسكلیان لەسەرە. هەروەك ئاماژەمان پێدا بە گۆشەی 140 پلە بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێن. هەردوو شاشەكە زیاتر بۆ مسەنجەری ڤیدیۆیی فەیسبوك سوودی لێدەبیندرێ، لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئامازۆنیش دەگونجێن. شاشەكە جگە لە پەیوەندی دەكرێت وەك ریمۆت كۆنترۆڵی ئامێرەكانیش سوودی لێوەربگیردرێت. بەكارهێنەران دەتوانن بۆ چالاك بوونی شاشەكە وشەی «هێی پورتاڵ» بەكار بێنن.
Top