كاتژمێرێك بۆ چاودێری منداڵان

كاتژمێرێك بۆ چاودێری منداڵان
منداڵان لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا پشكی شێریان بەركەوتووە، تەكنەلۆژیا بە رادەیەك جیهانی منداڵانی تەنیوەتەوە، كە رەنگە لەداهاتوودا كاریگەری نەرێنی زیاتر بێت، ئێستا ئامێری وا بەرهەم هاتووە دەكرێ وەك چاوی سەرپەرشتیارانی منداڵ سەیربكرێت و منداڵان لە هەر شوێنێك بن، بە وردی لە ژێر كۆنترۆڵ و چاوێری دایك و باوكانیان دابن. كاتژمێری منداڵانە یەكێكن لەو ئامێرانەی كە چاودێری وردی منداڵان دەكەن.
كاتژمێری جۆری TickTalk 3 یەكێكە لەو ئامێرانە، ئەم كاتژمێرە سەرەڕای كات نیشاندان، وەك ئامێرێكی پەیوەندی دوو لایەنە سوودی لێوەردەگیردرێت و بەهۆی سیستەمی GPSەوە دایك و باوكان دەزانن لە ماڵەوە بزانن منداڵەكانیان لە كوێیە.
ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، دایك و باوكان چ لەسەر كار بن چ لە ماڵەوە دەتوانن لە هەر شوێنێك بە شێوەی ڤیدیۆیی واتە دەنگ و رەنگ قسە لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن. دەتوانن پێكەوە چات و گفتوگۆ بكەن. منداڵەكان خۆیان شوێنی جوگرافی خۆیان بۆ ئەوانەی پەیوەندییان بە كاتژمێرەوەكەوە هەیە بنێرن.
Top