مۆنیتۆرێك بۆ وێنەگرانی پیشەیی

مۆنیتۆرێك بۆ وێنەگرانی پیشەیی
كۆمپانیای EIZO نوێترین مۆنیتۆری خۆی خستەڕوو كە بە جۆری ColorEdge CS2731 ناسراوە. مۆنیتۆرەكە 27 ئینجە، زیاتر بۆ كاروباری ستۆدیۆ دەگونجێت، ئەوانەی كاری گرافیك، وێنەگری، موتاژی فیلم دەكەن دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەمە یەكەمین مۆنیتۆرە لە جۆری colorEdge كە بەشێوەی USB Type-c پەیوەند دەدرێت و بەهۆیەوە دەكرێت وەرگرتن و نیشاندانی ڤیدیۆكان خێراتر بێت. مۆنیتۆری ناوبراو پشتیوانی لە پرۆگرامی ColorNavigator 7 EIZO دەكات. بەكارهێنەر دەتوانێت بەشێوەیەكی رێكوپێك چۆنییەتی رەنگی وێنەكان كۆنترۆڵ بكات تاكو هەر بەوجۆرەی لەسەر شاشەیە هەر بەجۆرە بكەوێتە سەر كاغەز و جیاوازییەكی نەبێت.
Top