SSD شوێنی هارد دەگرێتەوە

SSD شوێنی هارد دەگرێتەوە
ئەوانەی شارەزای بواری تەكنەلۆژیای نوێ نین، رەنگە هەر بزانن فلاش میمۆری و هارد هەیە بۆ داكردن و هەڵگرتنی داتاكان، نازانن لەم چەند ساڵەدا ئامێرێكی گرنگی دیكە بەناوی SSD بەرهەم هاتووە. سیستەمی كاركردن لە هارد واتە HDD لەگەڵ SSD جیاوازییەكی زۆری هەیە. كۆمپانیای ADATA لەم ماوەیەدا میمۆرییەكی جۆری SSD بەناوی SD600Q خستەڕوو. ئەم میمۆرییە هەروەك هاردی دەرەكی دەچێت و یەكەم SSD دەرەكییە بەرهەم هاتبێ. خێرایی خوێندنەوە واتە هەڵگرتنی داتا لەودا 440 میگابایت لە چركەیەكدایەو چوار جار خێراترە لە هاردێك، بە جۆرێك فیلمێكی جۆری Full HD كە قەوارەكەی 5 گیگابایت بێت تەنیا لە ماوەی 26 چركەدا رادەگوێزێ، قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لە SDD ناوبراودا یەك ترابایتە. كێشەكەی تەنیا 60 گرامە و بە ئاسانی هەڵدەگیردرێت. ئەگەر لەبەرزایش را بەربێتەوە كێشەی بۆ نایتە پێش و سێ رەنگی سوور، و شین و خۆڵەمێشی هەیە.
Top