ئەڵقە لەبری كارتی بانكی

ئەڵقە لەبری كارتی بانكی
جیهان چەندە بچووك و ئاسان بۆتەوە، هەرچەندە لەم هەرێمەی ئێمەدا هێشتا سیتسەمی بانكی بەوجۆرەی پێویستە كاری پێناكرێت، بەڵام لە هەموو شوێنێكی جیهان كارتی بانك هەیە و پێویست بە هەڵگرتنی پارەی كاش ناكات و تەنانەت شۆفێری تاكسی و پیوازفرۆشی كۆڵانیش لە سیستەمی كارتی بانك سوود وەردەگرێ.. ئێستا پسپۆرانی تەكنەلۆژیای نوێ جۆرە ئەنگوستیلەیەكیان داهێناوە كە لەبری كارتی بانك بەكار دێت، ئیدی پێویست ناكات كەس كارتی بانك یان پارەی كاش هەڵبگرێت، بەڵكو لە رێگای ئەنگوستیلەی جۆری McLear دەتوانن كاڵا بكڕن. ئەم ئەنگوستیلە لەگەڵ سیستەمی ئەندرید و ios دەگونجێت، دەكرێت هەژمارێكی بانكی بەجیای بۆ دابندرێت، بەكارهێنەر لەبری ئەوەی كارت دەربێنێ، دەكرێت ئەنگوستیلەكەی لە شوێنی پارەدانەكە دابێنێت و ئیدی بە ئاسانی كارەكە جێبەجێ دەبێت.
هەتا ئێستا لە بەریتانیا بەكاردێت و رەنگە لە ساڵەكانی داهاتوودا زۆربەی وڵات ئەم ئەڵقەیە بەكار بێنن.
Top