كۆمپیوتەری سەرمێزی یەك پارچە

كۆمپیوتەری سەرمێزی یەك پارچە
كۆمپیوتەری سەرمێز بە زۆری لە چەند بەشی لێكجیا پێكدێن، واتە شاشە بەجیا و كەیس بەجیا و كیبۆرد بەشەكانی دیكە بەجیا.. لەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمپیوتەری یەك پارچە یان كۆمپیوتەری سەرمێزی هەمە كارە بەرهەم هاتن، ئەم كۆمپیوتەرانە هەموو پارچەكانی پێكەوەن، كاركردن بەو كۆمپیوتەرانە ئاسانترە و قەرەباڵغی سەرمێزیش كەمتر دەبێتەوە.
كۆمپانیای MSI لەم دواییەدا كۆمپیوتەری یەك پارچەی جۆری Pro 24T 6NC- B بەرهەم هێنا. كۆمپیوتەرێك بە ستایلێكی سەرنج راكێش و بۆ كاروباری نووسینگەو دائیرەكان و هەروەها ئەركی نەخشەسازی گۆڤار و رۆژنامەكان بە سوودە. پرۆسیسەرەكەی جۆری corei3یە. رامەكەی 8 گیگابایتە. هاردەكەی یەك ترابایتە، شاشەكەی 23 ئینجە و بۆ كاری دیزاین و ستودیۆ زۆر گونجاوە. شاشەكە لە جۆری fullHDیە. شاشەكەی لەمسییە و ئەمەش ئەركەكان ئاسانتر دەكات. بڵندگۆكانی زۆر بەهێزن و بۆیە بۆ كاری ستۆدیۆش گونجاوە.
Top