سپیكەرێكی زۆر بچووك دەنگێكی بەهێز

سپیكەرێكی زۆر بچووك دەنگێكی بەهێز
سپیكەر واتە بڵندگۆ لەتەكنەلۆژیای سەردەمدا گۆڕانكاری زۆری بەسەرداهاتووە، ئیدی سپیكەرە مەزنەكان كە شوێنێكی زۆریان لە ژوور دادەگرت باویان نەماوە. سپیكەرە زۆر بچووكەكان شوێنی گرتوونەتەوە.. سپیكەری EWA A106 بچووكی یەكێكە لەو بڵندگۆیانە.
سپیكەری ناوبراو لە لەپی دەستدا جێگای دەبێتەوە، بێ وایەرە و بەهۆی بلوتوسەوە بەو ئامێرانەی سوود لە بلوتوس وەردەگرن پەیوەند دەدرێت. كێشێكی زۆر كەمی هەیە. قەوارەكەی ناگاتە 2 ئینج. بۆ گەشت و سەیران، قەراخ رووبار و چەمەكان، ژووری نووستن و تەنانەت بۆ ژووری حەمایش سوودی لێوەردەگیرێت، چونكە بە تەڕبوون تێكناچێت.
Top